
بنیادنانێکی زیاتر لە ماڵی خەونەکانت
گاردنز ڤێلا گەشەسەندنێکی تری گەنجان ستییە کە پێکدێت لە 90 ڤێلای سەرنجڕاکێش کە لە ناوەڕاستی گەنجان ستی تەرخانکراوە.
بە دیزاینێکی جیاوازی تەلارسازی نەخشێندراوە و جۆرێک لە ڤێلا لە خۆدەگرێت کە ڕووبەرەکانی دەستپێدەکات لە 650m2 تاکو 860m2.


ژینگەیێکی نیشتەجێبوون خاڵی لە مانادووێتی کە دەبێت ھەبێت
دیمەنی ڕووگەی ڤێلاکانی گاردنز و باخچە سەردەمیانەکەی کەشێکی بێدەنگ و چێژبەخشی شوێنەکەت پێ دەبەخشێت.

کەشێکی فراوان و گەشاوە بۆ گشت کۆبوونەوە خێزانییەکان
گاردنز ڤێلا پێکدێت لە ژووری مێوان کە شوێنی تایبەت بە نانخواردن تیایدا تەرخانکراوە بۆ پێشوازیکردنی مێوانەکانت بە باشترین شێواز.
جگە لە چێشتخانەی کراوە و شوێنی نانخواردن ھەروەھا چێشتخانەیەکی گەرم بۆ ئەوەی ماڵ پاک ڕابگرێت لە دووکەڵ و بۆن.


شوێنە تایبەتەکانی ڤێلاکان
خانووەکە لەسەر دوو نھۆم ڕێکخراوە، نھۆمی زەمینی (ھاتنەژوورەوە، شوێنی دانیشتن، گەراج، شوێنی کات بەسەربردن) نھۆمی یەکەم (نھۆمی ژووری خەوتن)
ھەر ژوورێکی سەرەکی خەوتن پێکھاتووە لە بەرزترین و سەردەمیترین کەلوپەلی ستانداردی جیھانی.

ڕووبەرێکی تایبەتی گشتگیر
گاردنز ڤێلا پڕۆژەیەکە بۆ ئەوانەی کە بەدوای ژیانێکی خۆشبەخت و بیرێکی ئاسوودەدا دەگەڕێن.
دەکەوێتە ناو شاری ھەولێر، ھێمنی و بێدەنگییەکەی دەرفەتێکە بۆ ڕەخساندنی کەش و ھەوایەکی ئارام لەگەڵ خزمەتگوزارییەکی ناوازە و تەلارسازییەکەی و دیزاینە جیاوازەکەی.
نزیک لەخۆت




تايبەتمەندييەکان
جگە لە تایبەتمەندییە پێویستەکان ، سیستەمێکی کۆنترۆڵی ئەمنی پێشکەوتوو و بۆشاییەکی سەوزی کراوەی گونجاو هەیە ، کە یەکێکە لە تایبەتمەندییە بەرچاوەکانی گاردنز ڤێلا.